یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دڵتەنگی خۆی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا دەربڕی.
شەوی رابردوو جیڕۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی لالیگای ئیسپانیا.
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) May 4, 2024
بەو بردنەوەیە جیڕۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 74 خاڵ بەرزكردەوە و دووەمی ریزبەندی بە بارسێلۆنا چۆڵكرد.
لە دوایی یارییەكە چاڤی گوتی:
ئەم دۆڕانە زیاتر بێهیوای كردم لەوەی لە یاری قۆناخی یەكەمدا بووم، ئێمە زیاتر باڵادەست بووین ئەگەر ئەنجامەكە ببوایە بە 3-1 بەڵام زۆر هەلی گۆڵكردنمان لەدەستدا.
یارییەكە زۆر نایاب بوو، لە پشووی گێمی یەكەمدا زۆر رازی بووم، بەڵام دواتر چەند هەڵەیەك روویدا و یارییەكەیان لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا.
سێ بۆ چوار هەلی گۆڵكردنی سێیەممان هەبوو، دواتر دیاری گۆڵكردنمان پێدان، ئەمە پوختەی ئەم وەرزەیە، زۆربەی یارییەكان دیاریمان بەخشیەوە، ئێمە دەبێت گۆڕانكاری زۆر بكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوودا بەرەو پێشەوە بچین و ركابەری بكەین.
كاتی ئەوە هاتووە پلان بۆ وەرزی داهاتوو دابنێین، كاتێك وەرز كۆتایی هات قسە لەگەڵ دیكۆ و سەرۆك دەكەم، سەرەتا دەبینین چی دەبێت و دواتر دەمانەوێت چی بكەین، من زۆر توڕەم، من كەتەلۆنییم، بەڵام دەتوانین دۆخەكە راست بكەینەوە.
وا بڕیارە 13ی مانگ بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسێداد بكات.