ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر بە مەبەستی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یوڤی، پەیوەندی بە بریکارەکەیەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی یوڤێنتوسی بە ئامانج گرتووە بۆ گواستنەوەکانی هاوین و بۆ ئەو مەبەستەیش لە ئێستاوە پەیوەندی بە بریکارەکەیەوە کردووە.

ئادریان رابیۆ، کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە بەسەر دەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی TEAMtalk لە مانچێستەرەوە خواستی لەسەرە و یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێت وەک یاریزانێکی ئازاد بیگوازێتەوە ئۆڵدترافۆرد. بۆ ئەمەیش پەیوەندی بە دایکی ناوبراوەوە کردووە کە هاوکات بریکاری کارەکانیەتی.

یوڤی تا ئێستا ئاماژەیکی  ڕوونی نەداوەتە یاریزانە فەرەنسیەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی. هەر بۆیە دایکی ئادریان دەیەوێت لە ئێستاوە کار بکات بۆ دۆزینەوەی یانەی داهاتووی کوڕەکەی.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە راهێنەری چاوەڕوانکراوی نوێی بیانکۆنێری رەنگە کاریگەریی هەبێت لەسەر رابیۆ بۆ مانەوە، بەڵام بڕیاری ناوەڕاستکارەکە زیاتر بابەتی داراییە وەک لە هەر شتێکیتر.

رابیۆ ساڵی 2019 لە پاریس سان جێرمانەوە گواسترایەوە یانەکەی شاری تورین. پێشتر خەونی خۆی نەشاردووەتەوە بۆ یاریکردن لە پرێمەرلیگ.

دەگوترێت جگە لە مان یو، یانەکانی وەک پاریس، بارسێلۆنا و بایەرن میونشن هەمان خواستیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button