ئینگلتەراگرنگترین

کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە.. دی زێربێ بڕیاری کۆتایی خۆی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری یانەی برایتن رایده‌گه‌نێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەم دواییانەدا ناوی به‌چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی په‌یوه‌ستكرابوو، دیارترینیان بارسێلۆنا، پێش بڕیاری مانەوەی چاڤی، هەروەها لیڤەرپوڵ پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئارن سڵۆت بگاته‌ رێكه‌وتن.

ده‌نگۆیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م راهێنه‌ره‌ هێشتا به‌رده‌وامن، چونکە باس له‌وه‌ ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ بایرن میونشن یان میلان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی شوێنی تۆماس توخێل یان ستیفانۆ پیۆلی بگرێته‌وه‌.

راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییەکە لە دواین لێدوانیدا کە لەلایەن سکای سپۆرتەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: بەم زووانە لەگەڵ تۆنی بلومی خاوەنی یانەی برایتن سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم قسە دەکەین دەمەوێت لێرە بمێنمەوە، چونکە یاریزانەکانم خۆشدەوێت و ئەم شارەشم خۆشدەوێت.

زیاتر گوتی، لە دوایین دیدار لەگەڵ هاندەران گوتم، ئەگەر دڵخۆش بم، هیچ یانەیەک ناتوانێت قەناعەتم پێبکات کە تیپەکەم بگۆڕم، دەمەوێت بۆ هەمیشە له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ به‌رده‌وامبم.

گرێبەستی راهێنه‌ره‌ تەمەن 44 ساڵەکە لەگەڵ برایتن لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژبكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button