یاریگا –
سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی حکومی پێشوازیی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمی عێراق دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ شەممە وەزیری وەرزش و لاوان لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازیی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق دەکات و سبەی یەکشەممە لە کۆشکی حکومی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکات و پاداشتیان دەکات.
رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يوجه السيد وزير الشباب والرياضة، باستقبال لاعبي ومسؤولي منتخبنا الأولمبي لكرة القدم في مطار بغداد الدولي مساء اليوم، وذلك بعد نجاحهم بالتأهل إلى أولمبياد باريس.
وسيجري يوم غد الأحد، في القصر الحكومي، استقبال البعثة من قبل السيد رئيس… pic.twitter.com/4V0uQGSpxu
— المكتب الإعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶 (@IraqiPMO) May 4, 2024
هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لە قەتەر پلەی سێیەمی جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵانی بەدەستهێنا و گەیشتە ئۆڵێمپیادی پاریس کە دوای سێ مانگی دیکە بەڕێوە دەچێت، شێرەکانی رافیدەین تاکە هەڵبژاردەی عەرەبییە لە ئاسیا بگاتە ئۆڵێمپیادی پاریس.
سێ یاریزانی کورد (هەڵۆ فایەق بەرگریکاری یانەی هەولێر، رۆمان دۆلاشی بەرگریکاری یانەی شاڵکێی ئەڵمانی، بڵند ئازاد هێرشبەری یانەی دێگرافشاپی هۆڵەندی) لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراقدابوون و بەشدارییان لە جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان کرد.