ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

گواردیۆلا باسی راهێنەری داهاتووی بایەرن میونشن دەکات

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە دۆخی بایەرن میونشن خستەڕوو.

دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا، گواردیۆلا رووی کردە ئەڵمانیا و ئەرکی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی گرتە ئەستۆ و توانی لەگەڵ ئەم تیپەدا نازناوی بۆندسلیگا بەدەستبهێنێت.

بیرەوەریەکانی لەگەڵ بایرن تاوەکوو ئێستا لە هزری دا ماوەتەوە و بارودۆخی ئێستای بایرن میونشن وایکرد سکای سپۆرت دەربارەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرانی باڤارییەکان بۆ هەڵبژاردنی راهێنەری داهاتوویان پرسیاری لێبکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەیر نییە کە بایرن هێشتا راهێنەرێکی نوێی نەدۆزیوەتەوە، گواردیۆلا گوتی:

لە کۆتاییدا روودەدات، زوو بێت یان درەنگ. راهێنەرێکی گونجاو هەڵدەبژێرن، ئەمەش بەندە بە چۆنیەتی یاریکردن و ئەو یاریزانانەی کە هەیانە. هەرچەندە قورس بێت، بەڵام ئەو راهێنەرە دەدۆزنەوە کە دەیانەوێت.

پێپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بایرن هەمیشە سەرچاوەیەکی باشی هەیە، کەسانی ناو بۆردەکە زۆر زیرەکن و هەڵبژاردەی گونجاو دەدۆزنەوە. ئەمە ئاواتی منە بۆ ئەوان چونکە تا ئێستاش ئەم یانەیەم خۆشدەوێت. “هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو لەم شارەدا و بەڕاستی هاوڕێی زۆر باشم لەوێ هەیە”.

گواردیۆلا لەگەڵ میونشن توانی لە کۆی شەش نازناوی ناوخۆیی پێنج نازناو بەدەستبهێنێت، لەگەڵ یەک جامی سوپەری ئەوروپا و یەک جامی جیهانی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button