عێراقکوردستان

بۆ شەشەم جار لە مێژوودا یانەی نەورۆز و شوڕتە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی 26ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی شوڕتە.

شەممە 4 \ 5 \ 2024 یانەی زاخۆ لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی نەفتی بەسڕا دەکات، زاخۆ بە باشترین ئاست و کاتی خۆی تێپەڕ دەبێت و ئێستا لە خانەی چوارەمە بە 43 خاڵ، یانەی نەفتی بەسڕاش بە 22 خاڵ لە ڕیزبەندی حەڤدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، یانەی زاخۆ 12  یاریە بە ڕاهێنەرایەتی تەڵاڵ بەلوشی قەتەڕی تامی شکستی نەکردووە 8 سەرکەوتن و 4 یەکسان بوونی هەیە و لە ساڵی 2024یشدا تەنیا 2 گۆڵی لێ تۆمار کراوە لە دوو یاری ڕابردوودا، یاریەکەش کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

یانەی نەورۆز کاتژمێ3:30ـی دوای نیوەڕۆ  شەشەم یاری لە مێژووی خۆی بەرامبەر یانەی شوڕتە دەکات لە یاریگای شەعب لە شاری بەغداد، تا ئێستا هەر دوو یانە پێنج یاریان لەگەڵ یەکتر کردووە و یانەی شوڕتە لە 2 یاریدا براوە بووە و یانەی نەورۆزیش لە 1 یاریدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 2 یاریشدا یەکسان بوونە و یانەی نەورۆز 8 گۆڵی تۆمار کردووە و شوڕتەش 9 گۆڵی تۆمار کردووە،  بۆ یاریەکەی ئەمڕۆش نەورۆز لە تواناکانی هەریەک لە یاریزانان ویڵنگتۆن تایرا بە هۆی پێکان و لامین ساماتا بە هۆی پرسەی باوکی  و محەمەد ڕەحیمی گۆڵپارێزیش بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، یانەی شوڕتە لە سەرووی ڕیزبەندی یانەکانی عێڕاق دێت بە 56 خاڵ و یانەی نەورۆزیش 37 خاڵی هەیە و لە  خانەی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button