ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بایەر لیڤەرکۆزن کێشە بۆ بارسێلۆنا درووست دەکات

Yariga App

یاریگا –

وەرزە ناوازەکەی لیڤەرکوزن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ، دەرئەنجامی خراپ و چاوەڕواننەکراوی بۆ بارسێلۆنا دەبێت.

ئەگەر لیڤەرکوزن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگدا لە رۆما بباتەوە، ئەوا لە ریزبەندی یوێفادا لەگەڵ بارسێلۆنا یەکسان دەبێتەوە و دەتوانێت لە یاری کۆتاییدا پێش یانە کەتەلۆنییەکە بکەوێت.

بەم شێوەیە وەرزی باوەڕپێنەکراو و درەوشاوەی بایەر لیڤەرکوزن دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لێکەوتەی نەرێنی بۆ بارسێلۆنا هەبێت. بەم شێوەیە تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆ دەتوانێت شوێنی قوتابییەکانی چاڤی هێرناندێز لە ریزبەندی یەکەمی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ داگیربکات.

لەبیرتان بێت چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو فۆرماتێکی نوێی دەبێت. لە رابردوو سەر گرووپ بۆ پاڵەوانانی خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بوو، بەڵام ئێستا مەرجەکان گۆڕاون.

36 یانەکە بەسەر 9 گرووپدا دابەشدەکرێن و شوێنی یەکەمیش لەسەر بنەمای رێژەی یوفای تیپەکان دەبێت، کە بە پشتبەستن بە ئاستی یانەکان لە کۆتا 5 وەرزی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپادا دیاری دەکرێت.

تاوەکوو ئێستا هەشت تیپ پێگەیەکی جێگیریان هەیە لە ریزبەندی یەکەمدا، ئەوانیش مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن، ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان، لیڤەرپوول، ئینتەر میلان، لایپزیگ و بروسیا دۆرتمۆند. تا ئێستاش پشکی سەر گرووپی نۆیەم دیاری نەکراوە.

ریزبەندی دوا 20 یانە لە یوفا

مانچێستەر سیتی > 148
بایرن میونشن > 144
ریال مەدرید > 131
پاریس سانجێرمان > 116
لیڤەرپوول > 114
ئینتەر میلان > 101
رۆما > 100
لایپزیگ > 97
چێڵسی > 96
بروسیا دۆرتمۆند > 94
مانچێستەر یونایتد > 92
بارسێلۆنا > 91
ئەتلەتیکۆ مەدرید > 89
بایر لیڤەرکوزن > 88
سێڤییا > 84
ڤیاریال > 82
ناپۆلی > 80
یوڤێنتوس > 80
بێنفیکا > 79
پۆرتۆ > 77

دوو بردنەوەی دیکە بۆ لیڤەرکۆزن بەو مانایە دێت لەم ریزبەندییەدا پێش بارسا بکەوێت و هەر چانسێکی بلاوگرانا بۆ سەرگرووپ لەدەست دەچێت.

لیڤەرکوزن سێ خاڵی کەمتری هەیە، بەڵام بە بردنەوەی لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر رۆما و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی، سێ خاڵ بەدەست دەهێنێت و لەگەڵ بارسا یەکسان دەبێتەوە. لە ئەگەری بردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا، بە دڵنیاییەوە لیڤەرکوزن خاڵەکانی لە بارسا زیاتر دەبێت.

رۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، ئەگەر یاری کۆتایی بچێتە لێدانی سزا، لیڤەرکوزن بە خاڵێک بە پێش بارسا دەکەوێت، ئەگەر خاڵەکانیش یەکسان بن، لیڤەرکوزن لە بارسا بە باشتر دەزانرێت بەو پێیەی پاڵەوانی خولی ئەڵمانیایە.

راستییەکی تری سەرنجڕاکێش ئەوەیە، ئەگەر دواجار رۆما، لیڤەرکوزن دەربکات و ببێتە پاڵەوان، ئەوا هەردوو یانەی بایەر و بارسا لە سەرگروپ دەردەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button