یاریگا –
دوو یانەی ئەڵمانی ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی رائول گۆنزالێز، راهێنەری لاوانی ریال مهردید دەربڕی، دوای ئەوەی رۆیشتنی لە کۆتایی ئەم وەرزە له یانهكه راگهیاند.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رائول کە لە ساڵی 2019 وه سەرکردایەتی تیپی لاوانی ڕیاڵ مەدرید دەکات، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانهكه جێدههێڵێت، دوای ئهم بڕیارهش لەلایەن هەندێک لە یانەكانی ئەڵمانییەوه داواكراوه.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یونیون بەرلین و هامبۆرگ، ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ راهێنەره تەمەن 46 ساڵیهكه دهكهن، بەڵام پێدهچێت بهبوونی فیلیکس ماگات ركابهرییهكه لە بەرژەوەندی هامبۆرگدا یهكلاببێتهوه، چونكه ماگات نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی هامبۆرگ، لە ماوەی یاریکردنی له یانەی شاڵکەی ئەڵمانی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رائول هەبووە.
هامبۆرگ هەوڵدەدات سیناریۆی چابی ئەلۆنسۆ لدووبارە بکاتەوە، بەو پێیەی راهێنەره ئیسپانیهكه سەرکەوتوو بوو لە سەرکردایەتیکردنی لیڤەرکوزن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەڵمانیا و له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆپالیگه.