ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر جیڕۆنا

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان جیڕۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە چاڤی هێرناندێز لە تواناكانی هەریەك لە فرێنكی دی یۆنگ ، بالدێ و گاڤی بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندێ ، ئاراوخۆ ، كوبارسی ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: رۆبێرتۆ ، گوندۆگان، فێرمین

هێڵی هێرشبردن: لامین یامال ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و جیڕۆناش بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button