ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

توخێل ئامادەنەبوونی چەند ئەستێرەیەكی لە یاریی داهاتوو راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات  باس لە بارودۆخی یاریزانەكانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر شتوتگارت دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 16:30 بە كاتی كوردستان شتوتگارت لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی بۆندسلیگای ئەڵمانیا.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت.

لێدوانەكانی تۆخێل دەربارەی ئامادەنەبوونی یاریزانەكانی بۆ یاریی داهاتوو:

ماتیاس دی لیخت لە لیستی یاریزانەكان بۆ یاری بەرامبەر شتوتگارت نابێت، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممە بگەڕێتەوە راهێنانەكان، هەروەها جەمال موسیالا لە یاریی سبەی بەشداری ناكات.

سانێ بەشداری لە راهێنانەكان كردووە و لەگەڵ تیمەكە گەشتی شتوتگارت دەكات، ئۆپامیكانۆش راهێنانەكان دەكات و دواتر بڕیار دەدەین.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یارییەكی چارەنوسسازدا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە نێوان هەردوو یانە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button