ئینگلتەراگرنگترین

پێش کۆتایی هاتنی وەرز رایا خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی بەدەستهێنا

گەنەرز خەڵاتێکی گەورەی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەر لە کۆتایی هاتنی وەرز، دەیڤد رایای گۆڵپارێزی ئارسیناڵ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی یەکلایی کردەوە.

لە پرێمەرلیگ خەڵاتی دەستکێشی زێڕین دەدرێت بەو گۆڵپارێزەی کە بەدرێژایی وەرزەکە زۆرترین کلین شیتی هەبێت، لەم وەرزە دەیڤد رایا بە 14 کلین شیت پێشەنگی گرتووە، پیکفۆرد خاوەنی 12 کلین شیتە، لینۆی گۆڵپارێزی فولهام و ئێدەرسنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی خاوەن 9 کلین شیتن.

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 36ـی پرێمەرلیگ ئێڤەرتن بووە میوانی لوتن تاون، جۆردن پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئێڤەرتن لە خولەکی 31 گۆڵی لێکرا، یارییەکە 1-1 کۆتایی هات و ناوبراویش خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی خولەکەی لەدەستدا.

پیکفۆرد وەک تاکە رکابەری رایا مابوویەوە، بەڵام هیچ هیوایەکی نەما تا بتوانێت پێش گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بکەوێت، چوونکە لەم وەرزەی خولەکە تەنیا دوو یارییان ماوە.

هاوکات رایا یەکەم گۆڵپارێزی ئارسیناڵە لەدوای پیتەر چیک لە 2015/16، خەڵاتی دەستکێشی زێڕین بۆ باشترین گۆڵپارێزی پرێمەرلیگ بەدەستدەهێنێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەشداری 29 یاری کردووە، 23 گۆڵی لێکراوە و لە 14 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button