ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارتێتا وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا دەنگۆی رۆیشتنی گابڕیێل خێسۆسی بەڕازیلی لە یانەکەیان بەدرۆ دەخاتەوە.

چوارشەممەی رابردوو میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەوە، کە ئارسیناڵ بەنیازە لە مێرکاتۆی هاوینە دەستبەرداری گابڕیێل خێسوسی هێرشبەری تیپەکەی ببێت.

بەڵام ئارتێتای راهێنەری یانەکە ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە، دووپاتیدەکاتەوە، کە نیازیان نییە دەستبەرداری یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکەیان بن.

نازانم هەواڵی رۆیشتنی خێسوس لەکوێووە هاتووە، نیازمان نییە دەستبەرداریی بین.

هاوکات راهێنەرەکەی گەنەرز لەبارەی جۆریجینۆی ئیتاڵی رایگەیاند؛ زۆر حەزدەکات ئەویش لە یانەکە بمێنێتەوە و لەگەڵیان بەردەوامنێت.

دەمانەوێت جۆرجینیۆ بمێنێتەوە، ئەویش ئاگاداری ویستەکانی ئێمەیە، زۆر حەزدەکەم بمێنێتەوە، یانەکەمان بەتەواوی پشتگیری دەکات، بۆیە هیوادارم لەگەڵمان بەردەوامنێت.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ ئارسیناڵ بەسەردەچێت، یاریزانەکە دەتوانێت لە مانگی تەمموز بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردووەوە، یوڤێنتوسی ئیتاڵی، جۆرجی کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

جۆرجینیۆ لە زستانی 2023 بە بڕی 11.30 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 51 یاری کردووە، گۆڵێکی کردووە و سێ گۆڵیشی درووستکردووە.

جۆرجینیۆ لەگەڵ ئارسیناڵ

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button