یاریگا –
یانەی نیوکاسڵ یونایتد هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەردوو ئەستێرەی ریزەکانی، برونۆ گیمارێش و ئەلیکساندەر ئیزاک جەخت لێکردووەتەوە.
ئەو ئاستەی لەم چەند ساڵانەی دواییدا یاریزانەکانی “ماگپیس” پێشکەشی دەکەن، بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەترەکانی ئەورووپا و خواست لەسەریان زۆر بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکای ماڵپەڕی i Sport، یانە ئینگلیزیەکە خۆی ناداتە دەستی فشارەکانەوە بۆ دەستبەرداربوون لەو دوو ئەستێرەیەی. نایەوێت لەژێر فشاردا بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی، دەستبەرداری گیمارێش بێت لەم هاوینە.
🚨 Newcastle United will not be pressured into selling Bruno Guimarães below his £100m release clause or parting with Alexander Isak this summer.
(Source: i Sport) pic.twitter.com/samXXWi4jp
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 2, 2024
هەرچی هەڵوێستی نیوکاسڵە سەبارەت بە ئیزاک، نایەوێت لەم هاوینەی دێت ئەستێرە ئیسپانییەکەی لێ جیاببێتەوە.
مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو کە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی لە هەواڵێکیدا مەرجێکی سەیری لە گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەکەدا ئاشکرا کرد. بەوەی تا ساڵی 2027 لەگەڵ نیوکاسڵ دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بارسێلۆنا ئۆفەری پێشکەش بکات ئەگەر بە بڕی 60 ملیۆن پاوەندیش بێت، ئەوا بارسا هەڵدەبژێرێت و دەبێت ڕێگەی بدەن روو بکاتە بلاوگرانا.
دەستبەردارنەبوون لە ئەستێرەکانی لە کاتێکدایە کە ئەو یانەیە هیوای نەماوە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهارتوو. لە پلەی حەوتەم دێن و هەموو شەڕێکیان بۆ وەرگرتنی کورسیەکی یۆرۆپالیگە. لە کاتێکدا ئەم وەرزە لە یانە پاڵەوانەکان بەشدار بوون و پێشبینی دەکرا تا ئاستێکی باشتر بڕۆن، بەڵام لە قۆناخی کۆمەڵەکان کرانە دەرەوە.