یاریگا –
ئۆرێلیەن چوامینی فەرەنسی و ئەستێرەی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە.
ماڵپەڕی زە ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، چوامینی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە، تووشی پێکانێکی سوک بووە، بەرامبەر کادێز پشوو وەردەگرێت، بەڵام بۆ یارییەکەی بایرن میونشن ئامادە دەبێت.
🚨 JUST IN: Tchouameni has suffered a knock on his left foot. It's not serious but he could rest against Cádiz. @TheAthleticFC pic.twitter.com/GTZEvhDAqJ
— Madrid Xtra (@MadridXtra) May 2, 2024
بەپێی هەمان سەرچاوە، مێرێنگی پلانی داناوە لە یارییەکەی کادێز یاری بە تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی بکات، کە گۆڵپارێزەکەی مەدرید بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن بەشداری هیچ یارییەکی ئەم وەرزەی نەکردووە.
رۆژی شەممە کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 34 لالیگا میوانداری کادێز دەکات. چوار رۆژ دواتر و لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.
🚨 Real Madrid say the plan is for Thibaut Courtois to play against Cádiz this Saturday. @MarioCortegana ✔️ pic.twitter.com/vyh9LQXGDl
— Madrid Zone (@theMadridZone) May 2, 2024