ئینگلتەراگرنگترین

کێشەی مۆ سەڵاح و کڵۆپ چارەسەربووە؟

سەڵاح بە دڵخۆشییەوە ئامادەکاری بۆ جەنگی تۆتنهام دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە دوای رووداوەکانی یاری رابردووی نێوان وێستهام یونایتد و لیڤەرپوول، هاندەرانی رێدز کەوتبوونە دڵەڕاوکێ.

لە خولەکی 79ی یارییەکەدا، یۆرگن کڵۆپ بڕیاریدا محەمەد سەڵاح بەشداری یارییەکە بکات، بەڵام بەر لە چوونە ژوورەوەی ئەستێرە میسڕییەکە، سەڵاح و کڵۆپ بووە دەمەقەڵییان و ناڕەزایی مۆ لەبارەی شێواز و کاتی بەشدارییەکەی بەڕوونی دیاربوو. داروین نونێز، هێرشبەری ئوروگوایی رێگری لە تەشەنەسەندنی دەمەقاڵییەکە کرد و داوای بێدەنگبوونی لە سەڵاح کرد.

ڤیدیۆ | سەڵاح و کلۆپ لە یاریی بەرامبەر وێستهام لەسەر هێڵی یاریگا بووە دەمەقاڵییان

لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا، مۆ سەڵاح دەم بەخەندە دەرکەوتەوە و پێدەچێت دۆخی دەروونی و جەستەیی تەواوبێت.

هەرچەندە کڵۆپ تەنیا سێ یاری وەک راهێنەری لیڤەرپوول ماوە، بەڵام ئەم بەگژداچوونەوەیەی نێوانیان، کاردانەوەی جیاوازی لەنێو هاندەرانی رێدز دروستکرد.

لە دوای یارییەکە سەڵاح بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند؛ ئەگەر قسە بکەم، ئاگر دەکەمەوە.

لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ یاری یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر تۆتنهام دەکات، هەرچەندە ئەگەرەکانی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی زۆر لاوازە، بەڵام تیمەکە دەستبەردار نەبووە.

لەم وەرزەدا، سەڵاح 24 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە، هەرچەندە لە دوای تووشبوونی بە پێکان لە جامی ئەفریقا، ئاستی سەڵاح وەک ئاستی جارانی لێنەهاتووەتەوە، ئەمەش پشتبەستن بە ئامارەکانی سێ مانگی رابردووی.

سەڵاح تەنیا دوو گۆڵی لە شەش یاری رابردوودا لە پرێمەرلیگ کردووە و ئێستا قسەیەکی زۆر لەبارەی داهاتووی ئەستێرەی میسڕییەکە لە ئانفیڵد دەکرێت.

مووچەی هەفتانەی یاریزانە میسڕییەکە بریتییە لە 350 هەزار پاوەند، ئەم گرێبەستەی لە ساڵی 2022 نوێکردەوە و ئێستا پرسیاری گەورە لەسەر دۆخی سەڵاح لە لیڤەرپوول دروستبووە.

پێگەی ئاتلێتیک لە سکوپێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، محەمەد سەڵاح بۆ وەرزێکی دیکەش لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە،

تۆڕی وەرزشی یاریگا راپۆرتێکی پڕ زانیاری لەبارەی بژاردەکانی بەردەوام سەڵاح و لیڤەرپوولی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئەگەرەکانی مانەوەی سەڵاحی خستووەتەڕوو.

لیڤەرپوول چۆن کێشەی محەمەد سەڵاح چارەسەر دەکات

لیڤەرپوول بەو یەکسانبوونەی تۆماریکرد لە پلەی سێیەم بووە خاوەنی 75 خاڵ و زیاتر لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بێ هیوا بوو، کە وابڕیارە کۆتایی ئەم وەرزە کلۆپ واز لە راهێنەرایەتی رێدز بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button