ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لەپێناوی پڕکردنەوەی بۆشاییەکی پێکهاتەکەی چاڤی هانا بۆ قەتەڕ دەبات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەپێناوی پڕکردنەوەی بۆشاییەکی پێکهاتەکەی چاڤی هانا بۆ قەتەڕ دەبات و دەیەوێت لە خولی قەتەڕی جێنشینی بۆسکێتس بدۆزێتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت مارکۆ ڤێراتی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی کە ساڵی 2017 زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگراناوە بکات، بگوازێتەوە ریزەکانی و شوێنی سێرخیۆ بۆسکێتس پڕبکاتەوە کە هاوینی رابردوو ریزەکانی بارسای بەجێهێشت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکراشیکردووە، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پێیان باشە ڤێراتی بگوازنەوە بارسا کە ئەو ناوەڕاستکارە ئیتاڵییە خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە و ئێستا ئەو ناوەڕاستکارەی پێشووی پاریس سانجێرمان لە ریزەکانی یانەی عەرەبی قەتەڕی یاریی دەکات.

Marco Verratti completes shock transfer after Saudi Pro League move falls through due to 'fake agent' | The Sun

بەربەستەکان لە بەردەمی گواستنەوەی ڤێراتی چین؟

گەرچی کڕینی ناوەڕاستکارێک لەپێشینەی کارەکانی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا دەبێت، بەڵام چاڤی بەهۆی ئاستنزمی کێبڕکێکان لە خولی قەتەڕی گومانی لە دابەزینی ئاستی ڤێراتی هەیە کە لەم وەرزە لە 17 یاریی خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ 7 گۆڵی کردووە.

یەکێکی دیکە لە بەربەستەکان لە بەردەم گواستنەوەی ڤێراتی بۆ بارسێلۆنا کە خەونێکی لەمێژینەی هاندەرانی بارسایە، بەرزی مووچەی ڤێراتییە کە ساڵانە لە یانەی عەرەبی قەتەڕی 24.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ماوە.

ڤێراتی (31 ساڵان) هاوینی 2023 بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە روویکردە ریزەکانی عەرەبی کە 11 ساڵ بوو لە ریزەکانی یانە فڕەنسییەکە یاریی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button