بۆچی شەوی رابردوو ئێمباپێ بەتەنیا بۆ فڕۆکەخانە گەڕایەوە؟
یاریگا –
شەوی رابردوو پاش کۆتایی هاتنی یاری نێوان بۆڕووسیا دۆرتموند و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاسی یانەکەی نەگەڕایەوە فڕۆکەخانە و دیارنەمانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەنگۆی زۆری درووستکرد.
رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ، جۆزێ کاسێ بڵاویکردووەتەوە، پاش یارییەکە لیژنەیەکی پشکنینی ماددە وزە بەخشەکان کیلیانیان لەگەڵ خۆیان برد و پشکینی ماددەی وزە بەخشی بۆکرا، هەو بەو هۆیە ئێمباپێ لەناو پاسی یانەکەی نەبینرا.
Le bus du PSG a quitté le Signal Iduna Park sans Kylian Mbappé. La raison ? Le buteur parisien a dû satisfaire au contrôle antidopage. Il va rejoindre ses partenaires en voiture privée au terminal #BVBPSG pic.twitter.com/QCFdAFr9li
— Josué Cassé (@CasseJosue) May 1, 2024
رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش کۆتایی هاتنی پزیشکەکان، ئەستێرەکەی سانجێرمان لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ئۆتۆمبێلێکی تیابەت چووەتە فڕۆکەخانە.
کیلیان و هاوڕێکانی لە یارییەکە بە ئاستێکی بەرز دەرنەکەوت، یارییەکەیان 1-0 دۆڕاند، سێشەممەی داهاتووش لە یاریگای خۆیان میوانداری دۆرتموند دەکەن، پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ یارییەکە ببەنەوە تا بگەنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.