ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رالف راگنیك وەڵامی ئۆفەرەکەی بایرن میونشن دەداتەوە

وەڵامی کۆتایی...

Yariga App

یاریگا –

رالف راگنیك بە نەخێر وەڵامی ئۆفەرەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەداتەوە.

کەمێک لەمەوبەر، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد و نزیک لە یانەی بایرن میونشن، کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، رالف راگنیك بە نەخێر وەڵامی ئۆفەری باڤارییەکانی داوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵد، راهێنەرە ئەڵمانییەکە نایەوێت ببێت بە شوێنگرەوەی تۆماس توخێل، کە لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە بایرن دەکات.

راگنیك لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی نەمسا گفتوگۆی کردووە، هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی راهێنەرەکە بەردوامبێت لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نەمسا و ئۆفەرەکەی میونشنی رەتکردووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردبووەوە، کە بایرن لەگەڵ راگنیک گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و نزیکە لە گواستنەوەی راهێنەرەکە.

بەڵام ئەمڕۆ رالفی تەمەن ساڵان بە تەواوی یانە ئەڵمانییەکەی بێهیواکرد و بڕیاریداوە لەگەڵ هەڵبژاردەی نەمسا بەردەوامبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button