یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری چێڵسی و ئەینج پۆستێكۆگلوی ئوستورالی و راهێنەری تۆتنهام بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 21:30 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ.
A big London derby is coming up next… 😤 pic.twitter.com/ZauaT9MVq3
— Chelsea FC (@ChelseaFC) May 1, 2024
بۆ ئەو یارییە سپێرز لە تواناكانی هەریەك لە دەیڤس، فۆرستەر، سیسینیۆن ، سۆلۆمۆن ، یودۆگی و فێرنەر بێ بەش دەبێت.
لە بەرامبەردا بلووز بە بێ ئینزۆ فێرناندێز ، فۆفانا و لاڤیا رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:
گۆڵپارێز: پیترۆڤیچ
هێڵی بەرگری: گلیكریست، چالۆبا، بادیاشێل، كۆكۆریا
هێڵی ناوەند: گالاگێر ، پاڵمەر، كایسێدۆ
هێڵی هێرشبردن: مادویكی ، جاكسن ، مودریك
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:
گۆڵپارێز: ڤیكاریۆ
هێڵی بەرگری: پۆرۆ ، رۆمێرۆ ، ڤان دی ڤین ، ئیمیرسۆن
هێڵی ناوەند: سار، بیسوما ، مادیسن
هێڵی هێرشبردن: كۆلۆسێڤسكی ، سۆن ، جۆنسن
تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت و چێڵسیش بە 48 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.