ژمارەیەک هاندەری پاریس سانجێرمان دەستگیرکران
دەستبەسەر چەندین یاری ئاگریندا گیراوە
یاریگا –
پۆلیسی ئەڵمانیا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە یاری ئاگرین، ماسک و دەستەوانەی لێخوڕینی مۆتۆرسکیڵ دەگرێت.
پۆلیسی هەرێمی باڤاریا بڵاویکردووەتەوە، بەر لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان بۆڕووسیا دۆرتموند و پاریس سانجێرمان، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی قەدەخەکراو لە نێو یاریگادا گیرا.
دۆرتموند یارییەکەی بە تاکە گۆڵی نیکڵاس فولکروگ یارییەکەی لە پاریس بردەوە.
زیاتر لە 150 پۆلیس بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانی هاندەرانی پاریس لە سنووری نێوان فەرەنسا – بەلجیکا – هۆڵەندا نزیک شاری ئاخن، ئەڵمانیا تەرخان کرابوون. هەر لەو هەڵمەتەدا، چەند هاندەرێکی پاریس دەستگیرکران.
👀 Parisian Invasion in Dortmund 🏆 PSG fans are ready in Germany 😮💨#PSG #Mbappe #ChampionsLeague #UCL #Dortmund pic.twitter.com/Ekxi72ChM2
— beIN SPORTS USA (@beINSPORTSUSA) May 1, 2024
پۆلیسی ئەڵمانیا زانیاری پێشوەختەی دروستکردنی پشێوییان هەبوو، بۆیە دەستیبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە یاری ئاگرین، ماسک، دەستەوانەی لێخوڕینی مۆتۆرسکیڵدا گرت، تاوەکو رێگری لە دروستکردنی ئاگر لە سیگناڵ ئیدونا پارک بگرن.
یاری گەڕانەوەی نێوان پاریس و دۆرتموند، سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای پارک دۆ پرێنس لە پاریس دەکرێت.