ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دوو یانە ئۆفەریان پێشكەشی ئەستێرەیەكی لیڤەرپوول كردووە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، دوو یانە بۆ گواستنەوەی ڤێرجیڵ ڤان دایكی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەسەر هێڵن.

گرێبەستەكەی ڤان دایك لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ڤان دایك دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ریزەكانی رێدز جێبهێڵێت.

تۆڕی SPORTZONE لە بابەتێكدا ئاشكرایكردووە، یانەی قادسییەی سعودی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ئۆفەرێك پێشكەش بە ڤێرجیڵ ڤان دایك بكات.

قادسیە لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە یەكی سعودیدا دێت و لە گەڕانەوە بۆ خولی رۆشنی سعودی نزیكە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هەروەها یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش چاوی لە تواناكانی یاریزانەكەیە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەكانی.

ڤێرجیڵ ڤان دایك

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ڤان دایك بەشداری لە 33 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button