چامپیۆنزلیگگرنگترین

زایر ئێمری لە ریکۆردێکدا پێش کیلیان ئێمباپێی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

پێش ئەوەی بچنە یاریگاوە بەرانبەر بروسیا دۆرتمۆند لە یاری ئەمشەویان، زایر ئێمری یاریزانی پاریسا سان جێرمان ژمارەیەکی کیلیان ئێمباپێی تێپەڕاند.

لە ئاشکراکردنی پێکهاتەکەیدا، لویس ئێنریکی، هاوشێوەی یاری گەڕانەوەیان بەرانبەر بارسێلۆنا لە چارەکی کۆتایی، ئێمری وەک سەرەکی داناوە.

بەوەش لاوە فەرەنسیەکە بوو بە دووەم بچووکترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا لە چوارگۆشەی زێڕین وەک سەرەکیی بەشداری پێبکرێت.

ئێمری کە تازە تەمەنی 18 ساڵ و 54 رۆژە، پێش کیلیان ئێمباپێی هاوتیم و هاونیشتیمانی دایەوە.

پێشتر ئێمباپێ سەروەختی یاریکردنی بۆ مۆناکۆ، لە ساڵی 2017 بەرانبەر یوڤێنتوس لە تەمەنی 18 ساڵی و 134 رۆژیدا وەک دووەم بچووکترین یاریزن لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە لەو قۆناخە سەرەکیی بووە.

هەڵگری ریکۆردەکە جولیان دراکسلەری ئەڵمانییە. لە ساڵی 2011 وەک یاریزانی شاڵکە بەرانبەر مانچێستەر یونایتد لە یاری پێش کۆتایی وەک سەرەکی بەشدار بووە کە تەمەنی هێشتا 17 ساڵ و 226 رۆژ بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button