چامپیۆنزلیگگرنگترین

هۆکارێکی سەیر؛ بۆچی لیرۆی سانێ لەنێوان گێمەکاندا نەچووە ژووری جلگۆڕین و لە نێو یاریگادا مایەوە؟

Yariga App

یاریگا –

لە حاڵەتێکی سەیردا لە یاریی شەوی رابردووی نێوان بایەرن میونخ و ریاڵ مەدرید لیرۆی سانێ بینرا لە پشووی نێوان گێمەکاندا نەچووە ژووری جلگۆڕین، بەڵکوو لەنێو یاریگادا مایەوە.

سانێ کە دوای مانگێک بۆ یەکەم جار لە پێکهاتەی سەرەکی تۆماس توخێلدا بوو، گێمی یەکەم چەند هەلێکی گۆڵکردنی بۆ هەڵکەوت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لە گێمی دووەم و خولەکی 53 ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە کاتێک میوانەکەیان بە گۆڵێک پێشکەوتبوون.

سەبارەت بەو حاڵەتەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە نە یاریگای جێنەهێشت و سەرقاڵی خۆگەرمکردن بوو، ئەوە سەرنجی زۆرێک لە کۆمێنتار و چاودێرانی یارییەکەی ڕاکێشا. هەر زوو زانیارییش لەو بارەیەوە خرایە ڕوو بەوەی لیرۆی ماوەیەکە جۆرێک لە پێکان لە (مۆژ-حەوز)دا دروست بووە، گەر بیەوێت بەردەوامبێت لە یاریەکە دەبێت رانەوەستێت. کە ڕابوەستێت و پشوو بدات ناتوانێت یاریی بکاتەوە!

سانێ بە یاوەریی یەکێک لە دەستەی راهێنەرانی بایەرندا مایەوە. چونکە حاڵەتەکەی وا دەخوازیت هەر بجووڵێت.

زانیارییەکان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو کە ناوبراو لە یارییەکەی ئارسیناڵیش هەمان گرفتی هەبووە.

باڤارییەکان لەو یارییەدا دوای تەنها چوار خولەک لەڕێگەی هاری کەینەوە پێشکەوتن، بەر لەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی 83 جارێکیتر بگاتەوە سەر تۆڕی گۆڵی مانوێل نۆیەر و یەکسانی بکاتەوە.

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ شوێنی یەکلاکردنەوەی جەنگی نێون دوو زلهێزەکەی ئەوروپایە بۆ گەیشتن بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button