ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

گرێبەستێکی دەگمەن و نوێ؛ پزیشکێک لە ئێنتراخت فرانکفۆرتەوە بە 250 هەزار یۆرۆ چووە برایتن

Yariga App

یاریگا –

جگە لە گواستنەوەی یاریزانان خەریکە گواستنەوەی پزیشکانیش لە نێوان یانەکان دروست دەبێت، پزیشکێک لە یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بەرامبەر 250 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی برایتنی ئینگلیزییەوە کرد.

رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، فلۆریان پفاب پزیشکی 48 ساڵانی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بەرامبەر 250 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی برایتنی ئینگلیزییەوە کرد و دەبێتە سەرۆکی دەستەی پزیشکی یانەکەی پرێمەرلیگ، کە بەهۆی کارەکانی ئەو پزیشکە ئێنتراخت فرانکفۆرت بەهۆی کەمی ژمارەی پێکانەکانی یاریزانانی ناوبانگی پەیدا کردبوو.

هاوشێوەی راگەیاندنی گرێبەستی یاریزانەکانیان، هەردوو یانەکە گرێبەستی پزیشکەکەیان راگەیاندووە، یانە ئەڵمانییەکە لە پلاتفۆرمی X رۆیشتنی پزیشکە تایبەتەکەی راگەیاندووە کە لەوەتەی ساڵی 2019 لەو یانەیە کار دەکات و ئاشکرایکردووە کۆتایی ئەم وەرزە پفاب یانەکەیان بەجێدەهێڵێت.

برایتن بە هەمان شێوە گواستنەوەی پزیشکە تایبەتەکەی یانە ئەڵمانییەکەی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە پرۆفیسۆر پفاب دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پێش دەستپێکی قۆناخی ئامادەکاریی یانەکەیان بۆ وەرزی نوێ ئەو پزیشکە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button