یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ و لویس ئێنریکی، بۆ نازناوی باشترین یاریزان و باشترین راهێنەری وەرزی خولی فەرەنسا پاڵێوراون.
وەک چاوەڕوان دەکرا، پاریس سانجێرمان، پاڵەوانی ئێستای لیگ وەن، بە نزیکەیی بۆ هەموو خەڵاتە سەرەکییەکانی ئەم وەرزەدا پاڵێوراوە. کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەکە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لیگ وەن پاڵێوراوە، هاوکات ناوی لویس ئێنریکی راهێنەری لەنێو پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەر لە فەرەنسا دەبینرێت.
کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ شەشەمین وەرز لەسەر یەک خەڵاتی گۆڵکاری بەدەستدەهێنێت و ژمارەی پێوانەیی ژان پیێر پاپین کە پێنج جار بووەتە گۆڵکاری خولەکە دەشکێنێت جگە لەوەش بڕیارە بۆ پێنجەمجار لەسەریەک وەک باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان بکرێت، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لە هەموو کاتێکدا. هەریەکە لە پیێر لیس میلۆی لە یانەی برێست، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ لە مارسیلیا، عوسمان دێمبلی یاریزانی پاریس سانجێرمان و ئێدوین ژیگرۆڤا یاریزانی لیل شانبەشانی ئێمباپێ بۆ ئەم خەڵاتە بەربژێر کراون.
لە دوو وەرزی رابردوودا پاریس نەیتوانی نازناوی باشترین راهێنەری ساڵ بەدەستبهێنێت و نە پۆچیتینۆ و نە گۆڵتیە ئەم خەڵاتەیان وەرنەگرت. ئینریکی لەگەڵ ئێریک رۆی (برێست)، فرانک هایس (لانس)، پائۆلۆ فۆنسیکا (لیل) و لوکا ئێلسێنەر (لی هاڤر) رکابەری بۆ ئەم خەڵاتە دەکات.