موسیالا: ریال مەدرید ده‌توانێت له هیچەوە مه‌ترسی دروست بكات
یاریگا –
جەمال موسیالای ئەڵمانی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن پێی وایە تیپەکەی دەیتوانی یارییەکەی لە ڕیال مەدرید بباتەوە.
شه‌وی رابردوو لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا، لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن به‌رامبه‌ر ریال مەدریدی یاریكرد و بە دوو گۆڵ یه‌كسانبوون.
موسیالا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی یوفا دەڵێت: هەندێک لایەنی ئەرێنی و نەرێنیمان هەیە، دەکرا بە سەرکەوتن به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له یاریگا بێینه دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەلێکی زۆرمان دروستکرد، بەرگرییەکی باشیشمان کرد، بەڵام ریال مەدرید کوالیتی ئەوەی هەیە شتێک لە دۆخێک دروستبکات کە پێتوایە هیچی لێ دروست نابێت، هەستێکی تاڵمان هەیە، بەڵام لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرمان بەرز ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی، ئەم یارییانە سەرسوڕهێنەرن، هەموو كه‌سێك خەونی پێوە دەبینێت، بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەوەیە کە من هەمیشە خەونم پێیەوە بینیوە، یاریکردن لەم جۆرە یارییانە و هاندەران و کەشوهەوایه زۆر خۆشه.
لە کۆتاییدا گوتی پێویستە متمانەی خۆمان بپارێزین، بەو شێوەیە یاری بکەین کە له یاریگای خۆمان یاریمان کردووە، ته‌نها بیر له سه‌ركه‌وتن بكه‌ینه‌وه، متمانه‌م به تیپه‌كه‌م هه‌یه ده‌توانین هه‌موو كارێك بكه‌ین.