واتارۆ لە دوای تەنیا یەک وەرز لیڤەرپول بەجێدەهێڵێت
یاریگا –
واتارو ئیندۆ، بەرگریکاری ژاپۆنی رێدز، یەکەم یاریزان دەبێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا کە لیڤەرپوول بەجێبهێڵێت.
لە چەند هەفتەی رابردوودا هەواڵی جۆراوجۆر لەسەر رۆیشتنی ئەستێرەکانی لیڤەرپوول بەتایبەت محەمەد سەڵاح بڵاوبووەوە، بەڵام راپۆرتەکانی رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەستێرە میسرییەکە قسەی لەسەر جێهێشتنی یانەکەی نەکردووە.
رۆژنامەنووسی ئینگلیزی گرایم بەیلی لە دوایین راپۆرتیدا دەڵێت:
واتارو ئیندۆی ئەستێرەی ژاپۆنی یەکەم یاریزانە کە لە هاوینی 2024 لیڤەرپوڵ بەجێدەهێڵێت.
رۆژنامەنووسەکە لەدرێژەی راپۆرتەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەری زۆرە ئیندۆ بگەڕێتەوە خولی ئەڵمانی، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەو یانەیە دیاری نەکراوە کە بڕیارە ساڵی داهاتوو یاریی بۆ بکات.
ئیندۆ هاوینی رابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە شتوتگارتی ئەڵمانیاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، ئێستاش باسی رۆیشتنی لە دۆخێکدایە کە رۆژنامەی تێلێگراف جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەستەی هونەری لیڤەرپوول هەوڵدەدەن پێکهاتەی سەرەکی ئەم تیپە بەهێزتر بکەن و لە هاویندا گواستنەوەی بەرچاویان بۆ یانەکە دەبێت.