ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لایمەر: ریال مەدرید لە کۆی سێ ده‌رفه‌ت دوو گۆڵی کرد

Yariga App

یاریگا –

کۆنراد لایمەر، یاریزانی یانەی بایرن میونشن، له‌باره‌ی یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید ده‌ڵێت، ئێمه‌ هه‌لی زۆرمان له‌ده‌ستداو ریال مه‌دریدش له‌ سێ هێرشدا دوو گۆڵی كرد.

لایمەر دوای یارییەکە، بۆ رۆژنامەی سکای ئەڵمانی گوتی، ئێمە بە باشی دەستمان پێکرد و دواتر كۆنترۆڵمان له‌ده‌ستدا، دواتر لە گێمی دووەمدا گەڕاینەوە و جارێکی دیکە ئاستمان دابەزی، ده‌مانزانی ریال مەدرید ئارەزووی کەمکردنەوەی خێرایی یارییەکە هه‌یه‌ و دواتر مەترسی دروست ده‌كات، هەفتەی داهاتوو شتەکان یەکلایی ده‌بێته‌وه‌.

سەبارەت بە کوالیتی ریال مەدرید لە تۆمارکردنی گۆڵ روونیکردەوە،  یاریزانی ناوازەیان هەیە له‌ هه‌ر ساتێک بێت سەرکەوتوو دەبن لە گۆڕینی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌، ئەم تیپە سێ هەلیان هەبوو و دوو گۆڵیان تۆمار کرد.

لە کۆتاییدا گوتی، دەزانین دەتوانین چی بکەین و دەبێت بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هەفتەی داهاتوو بكه‌ین، کاتێکیش لە دەتەوێت بگەیتە یاریی کۆتای ده‌بێت ریال مه‌درید تێپه‌رێنی.

یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیونزلیگ له‌ نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button