ئینگلتەراگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ گۆڕانکاری گەورە لە سیستمی ڤاری وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگدا دەکرێت

هاوارد وێب وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیستمی ڤاری وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگدا دەکرێت.

هاوارد وێب، سەرۆکی بۆردی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا رایدەگەیەنێت؛ گۆڕانکاری گەورە لە سیستمی ڤار بۆ وەرزی داهاتوو دەکرێت.

تێبینی زۆر لە سیستمی ئێستای ڤار هەیە، بە تایبەت کاتێک ناوبژیوان بەهۆی ڤارەوە بڕیارێک دەدات، یاخود بڕیارێک دەگۆڕێت، هاندەران و بینەران هۆکاری راستەقینەیان پێناگات، ئەمەش دژبەری دروستکردووە.

لە دوا کۆبوونەوەی خاوەن پشکەکانی پرێمەرلیگ لەگەڵ هاوارد وێب، باس لە پێشنیازێکی نوێکراوە، تاوەکو لە وەرزی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.

بە پەسندکردنی پێشنیازەکە، ئیتر ناوبژیوان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ڤار، پێویستە هۆکارەکە بۆ هاندەران و بینەرانی یارییەکە ئاشکرا بکات.

وێب لەبارەی پەسندکردنی پێشنیازەکە دەڵێت

ئەگەر بیرۆکەکە پەسند بکرێت، هاندەران باشتر لە بڕیارەکان تێدەگەن و پەیوەندیی نێوان ناوبژیوان و هاندەرانیش باشتر دەبێت. کاتێک بە چاو شتەکان دەبینیت، پێویستیت بە روونکردنەوەیە، ئەمەش شتەکە روونتر دەکات. خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترین، تاوەکو ئەزموونی نێو یاریگا باشتر بکەین. بۆ نموونە ناوبژیوان پێناڵتییەک بە ڤار هەژمار دەکات، بچێتە لای بەرگریکارەکە و بۆی روون بکاتەوە، بۆچی ئەم بڕیارەی داوە، دەکرێ ئەم بیرۆکەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاری پێبکرێت، بۆ نموونە لە جامی جیهانی ئافرەتان. پێم وایە کارێکی زۆر بەسوودە، ئەگەر ناوبژیوان هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئامادەبووانی نێو یاریگا شیبکاتەوە.

میدیاکانی بەریتانیا ئەم هەنگاوە بۆ باشترکردنی پەیوەندی نێوان ناوبژیوان و هاندەران لێکدەدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button