ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆنی کرۆس هانده‌رانی ریال ده‌خاته‌ دڵه‌راوكێ

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دووپاتیکردەوە کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ ریال نەداوە.

کرۆس لە یاریی چوونی  قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ ئەلیانز ئارێنا، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرامبەر یانه‌كه‌ی پێشووی بایرن میونشن درەوشایەوە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئه‌سیستی بۆ گۆڵی یەکەمی ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێی کرد.

دوای یارییەکە، کرۆس سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید، بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیسپانیا گوتی، تا ئێستا بڕیارم نەداوە، ده‌مه‌وێت له‌م وه‌رزه‌ زۆرترین سەرکەوتن بەدەستبهێنم، و بیر لە داهاتووم ناکەمەوە، سه‌رنجم له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كانی یانه‌كه‌مه‌.

گوتیشی، هێشتا كات ماوه‌ باس له‌ داهاتووی خۆم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكه‌م، له‌ كاتێكی هه‌ستیارداین،  ته‌نها بیر له‌ ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌.

گرێبەستەکەی کرۆس لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، هەروەها باس لەوەش کراوە کە كارگێری یانەکە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی تر دەدات، هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه‌ش بۆ ئه‌م ئامانجه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیونزلیگ له‌نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button