ئینگلتەراگرنگترین

ئیپسویچ تاون دەرفەتێکی زێڕینی بۆ هاتووەتەپێش

ئیپسویچ تەنیا یەک خاڵ لە گەیشتن بە پرێمەرلیگ دوورە

Yariga App

یاریگا –

ئیپسویچ تاون لە کۆڤێنتری سیتی بردەوە و ئێستا تەنیا یەک خاڵ لە سەرکەوتن بۆ پرێمەرلیگەوە دوورە.

لە چامپۆنشیپ (خولی پلەیەکی ئینگلتەرا) ئیپسویچ بە کۆکردنەوەی 93 خاڵ لە پلەی دووەمدا دێت و سێ خاڵ لە لیدز یونایتدی خاوەن پلەی سێیەم دوورکەوتووەتەوە. ئەگەر لە یاری داهاتوو بەرامبەر هەدەرسفیڵد تاون لە یاریگای خۆیاندا یەکسانبن، ئەوا راستەوخۆ دەگاتە پرێمەرلیگ.

کیفێر مۆر گۆڵی یەکەمی ئیپسویچ کرد، بەڵام دواتر حاجی رایت ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و پاشان کامێرۆن بورگێس، گۆڵی بردنەوەی بۆ ئیپسویچ کرد.

عەلی حەمادی، هێرشبەری عێراقی یاری بۆ ئیپسویچ دەکات و رەنگە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ ببیندرێت.

22 ساڵە ئیپسویچ نەگەیشتووەتە پرێمەرلیگ و ئێستا زۆر نزیکە. چەند رۆژێک لەمەوبەر، لێستەر سیتی 3-0 لە پرێستن نۆرس ئێندی بردەوە و بووە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button