ئیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی ڤینیسیۆس جونیۆر بە باشترین یاریزانی جەنگی ئالیانز ئارێنا دەستنیشانکرا؟

ڤینی خەریکە دەبێتە سیمبووڵێکی گەورەی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بە یەکسانبوون 2-2 کۆتاییهات و یەکلاییکردنەوەی جەنگەکە گوازرایەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ڤینیسیۆس لە خولەکی 24 گۆڵی یەکەمی بە ئەسیستێکی سەرسووڕهێنەری تۆنی کروس کرد، دواتر لیرۆی سانێ لە خولەکی 53 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

دوای گۆڵەکە، هاری کەین لە خولەکی 57 گۆڵی دووەمی کرد و لە خولەکی 83دا، ڤینیسیۆس بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی کرد.

ڤینیسیۆس باشترین یاریزانی یارییەکە بوو

ڤینی لە دوای یارییەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی وەرگرت. یاریزانی 24 ساڵان هەردوو گۆڵەکەی بۆ مەدرید کرد، یەکلاییکردنەوەی یارییەکەی بۆ یاری گەڕانەوە دواخست.

ڤینی یەکەمجاربوو لە بەرامبەر میونشن یاری بکات، بۆیە دوو گۆڵەکە تامێکی تایبەتییان بەلای ئەستێرە بەرازیلییەکەوە دەبێت.

میونشن بووە 43مین یانە کە ڤینیسیۆس بە درێژایی کاروانی وەرزشی گۆڵی لێکردبێت.

ڤینی زۆرترین گۆڵی لە ڤالێنسیا کردووە و تاوەکو ئێستا لە کۆی 11 یاریدا، خاوەنی هەشت گۆڵە و تەنیا یەک پاسی یەکلاییکەرەوەشی هەبووە.

ڤینیسیۆس لە بەرامبەر میونشن چیکرد؟

  • یاریکردن: 90 خولەک
  • گۆڵ: 2
  • شوت: 4 (3 بۆ نێو گۆڵ)
  • بڕینی سەرکەوتوو: 1
  • فەوتاندنی دەرفەت: 1
  • پاسی دروست: 27 لە کۆی 34
  • لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ: 11
  • پاسی درێژ: 0

ڤینیسیۆس 21مین گۆڵی لەم وەرزەدا لەگەڵ مەدرید کرد، هەروەها خاوەنی 11 پاسی یەکلاییکەرەوەیە لە کۆی 34 یاری.

ڤینی بەشداری لە 10 گۆڵی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ کردووە. ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزەدا پێنج گۆڵ و پێنج ئەسیستی لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا کردووە.

بەدرێژایی مێژوو، ریال و میونشن 27 جار رووبەڕووبوونەتەوە، مەدرید 12 جار براوە بووە و میونشن 11 جار، لە چوار یاریشدا یەکسانبوون.

ئێف سی هۆڵیوود و لۆس بلانکۆس 44 گۆڵییان لەیەکتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button