کاتی لێدانە سزاکە بێڵینگهام چی بە هاری کەین گوتووە؟
یاریگا –
شەوی رابردوو لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری ریال مەدریدی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون و بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.
لە خولەکی 57 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بایرن میونشن هەژمارکرد، کاتێک هاری کەین خۆی بۆ لێدانی لێدانە سزایەکە ئامادە دەکرد، جود بێڵینگهام دەچێتە لای و چەند قسەیەک دەکات، بەڵام روون نەبوو جود چی بە هاری دەڵێت.
Nothing was going to distract Harry Kane from getting his goal 😤 pic.twitter.com/mR05vjxCPH
— Football on TNT Sports (@footballontnt) April 30, 2024
بەڵام رۆژنامەنووس گیلەم بالاگێ ئاشکرایکردووە، کە ئەستێرەکەی ریال مەدرید لەو کاتە بە هاری گوتووە؛ لێدانەکە بۆلای چەپ لێدەدەیت ئەمەش هەوڵێک بووە بۆ ئەوەی سەر لە هێرشبەرەکەی بایرن بشێوێنێت.
– جود بێڵینگهام؛ بۆلای چەپ شووت دەکەیت.
– هاری کەین گوێی لە قسەکە نەبوو.
– دوای یارییەکە هاری کەین چووە ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید و لە جودی پرسی ئەوە چیت گوت؟
– بێڵینگهام دەستی بە پێکەنین کرد و ئینجا زانی کە هاری گوێی لە قسەکانی نەبووە.
Jude to Harry: "you going to kick it to the left"
Harry didn't even hear it
Harry asked Jude after the game in the Real Madrid changing rooms. "what did you say?"
Jude laughed as he just realised Harry had not heard him#banter #realfootball #mates
— Guillem Balague (@GuillemBalague) April 30, 2024
بێڵینگهام و هاری کەین بەیەکەوە لە هاوینی داهاتوو لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەکەن و چاویان لە بەدەستهێنانی نازناوەکەیە.
هاوکات چوارشەممەی داهاتوو، لە یاری گەڕانەوە، ریال مەدرید میوانداری بایرن میونشن دەکات، براوەیان راستەوخۆ دەگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
Harry Kane says he blocked out everything after Jude Bellingham appeared to try and put him off of converting a penalty for Bayern Munich ⬇️ pic.twitter.com/VOKrlVpOtG
— Sky Sports News (@SkySportsNews) May 1, 2024