ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لێدوانی فەرمی بایرن میونشن دەربارەی داهاتووی ئالفۆنسۆ دەیڤز

Yariga App

یاریگا –

ماكس ئێبرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی وەڵامی دەنگۆكان دەربارەی گفتوگۆی نێوان ریال مەدرید و ئالفۆنسۆ دەیڤز دەداتەوە.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بە گرنگیپێدانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز دەكرد.

گرێبەستەكەی یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەكە لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

ماكس ئێبرل بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن دەربارەی داهاتووی دەیڤز لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی Abendzeitung گوتی:

یانەكە هیچ ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز پێشكەش نەكراوە، وەك ئەوەی لەم دواییانەدا بڵاو كراوەتەوە.

ئۆفەری ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی؟

هیچ ئۆفەرێك بۆ گواستنەوەی پێشكەش نەكراوە، بە هیچ شێوەیەك هیچ شتێك نییە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button