ئه‌وروپاگرنگترین

ئایاکس چاوەڕێی کۆتا بڕیاری مانچێستەر دەکات سەبارەت بە تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و ئێریک تێن هاخ لە کۆتایی کارکردنی پێکەوەییان نزیک دەبنەوە و کۆتایی وەرزەکە ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت دوای دوو ساڵ ئەزموونی لە ئینگلتەرا.

لە هەفتەی رابردوویاندا بەرانبەر بێرنلی کە لە ناوچەی دابەزینە، مانچێستەر تووشی یەکسانبوونێکی چاوەڕواننەکراو هات و جارێکیت هاندەرانی بێهوا کرد. لە بەرانبەر بڕیاری دانیشاندنی راسموس هۆیلۆند و کۆبی ماینۆ، تەنانەت هاندەرانی فیکەی ناڕەزایەتیان بۆ تێن هاخ لێدەدا.

بە گوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی مەیڵ سپۆرت بڵاوی کردووەتەوە، بەپەرۆشن بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشوویان ئەگەر ئەم هاوینە مان یو لە کارەکەی دووری بخنەوە.

مانچێستەر ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی تێن هاخ نەیانتوانی وەک رکابەرێکی قورس خۆیان پیشان بدەن لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکان. هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد و لە پریمەرلیگیش شەڕی گەیشتن بە پلەی پێنجەم دەکەن و چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوویشان لە دەست داوە.

ئەو راهێنەرە لەگەڵ ئایاکسی وڵاتەکەی، لە ماوەی 2017-2022 ئاستێکی نایابیان پێشکەش دەکرد. لەو ماوەیەدا سێ جار بوون بە پاڵەوانی خولی هۆڵەندیی و، لە چامپیۆنزلیگیش بە تیمێکی سەخت بوون بۆ رکابەرەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button