جامی کۆنیفا 2024کوردستان

جامی جیهانی کۆنیفای 2024 دواخرا

Yariga App

دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەم هاوینە جامی کۆنیفا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، یارییەکانی بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

کەمێک لە مەوبەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند کەوا بە هۆی بەشداری نەکردنی هەندێک لە هەڵبژاردەکان بە بڕیاردراوە جامی کۆنیفا لەم هاوینەدا بەڕێوە نەچێت و ساڵی داهاتوو هەر لە هەرێمی کوردستان پاڵەوانێتیەکە بکرێت، بە بیانوی باری ئەمنی ناوچەکە و زۆربەی هەرێمەکانیش وڵاتەکانیان قەدەغەی لە سەر کردوون کەوا گەشتی عێڕاق بکەن نەیان توانی بەشداری پاڵەوانێتیەکە بکەن بۆیە بۆ هاوینی 2025 دواخرا، ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەڵێت:

جامی جیهانی کۆنیفای 2024 کە بڕیار بوو ئەم هاوینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت دواخرا بۆ هاوینی 2025 ، هۆکاری دواخستنی جامەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی کەمی هەڵبژاردە بەشدار بووەکان و بەشێکی زۆریان بە هۆکاری ئەمنی ناوچەکە ناتوانن ئەمساڵ گەشتی هەرێمی کوردستان بکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش وەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تەواوی ئامادەکاریمان دەربڕی کە لەم هاوینە میوانداری پاڵەوانیەتیەکە و هەڵبژاردەکان بکەین، بەڵام دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی کۆنیفا بەشێکی زۆر لە هەڵبژاردەکان ئامادە نەبوون لە ئێستادا بەشداری بکەن بۆیە بڕیاریاندا پاڵەوانیەتیەکە بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن .

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button