لیڤەرپوول بە چ موعجیزەیەک دەتوانێت نازناوی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت؟

یاریگا –
زۆر کەس باوەڕیان وایە لیڤەرپوول چیتر چانسی بردنەوەی پرێمەرلیگی نییە، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و دەیان موعجیزەی باوەڕپێنەکراو تیایدا روودەدات.
دوای دەرئەنجامە نالەبارەکانی یارییەکانی ئەم دواییە، خوێندکارەکانی کلۆپ لە شەڕی پاڵەوانێتیدا کەمێک پاشەکشەیان کرد. ئێستا ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بەربژێری سەرەکی بردنەوەی نازناوەکەن.
پێدەچێت شەڕی نازناوی پرێمەرلیگ لە وەرزی 2023/2024 شەڕی نێوان دوو یانە بێت. بەڵام تیپی سێیەمیش هەیە کە لە رووی بیرکارییەوە هێشتا چانسی بەدەستهێنانی گرنگترین نازناو لە تۆپی پێی ئینگلیزیدا هەیە. هەرچەندە لیڤەرپوول دوورە لە ئارسینال و مانچێستەر سیتی، بەڵام چاویان لە موعجیزەیەکی راستەقینەیە لە دوا وەرزی یۆرگن کلۆپ و دوا سێ یاریی دا.

یانەی سوور پۆشەکان دوای دوو ئەنجامی خراپ (دۆڕان بەرامبەر ئێڤەرتۆن و یەکسانبوون بەرامبەر وێستهام) بۆ پلەی سێیەم دابەزین. لە کاتێکدا 3 یاری لە خولی ئینگلیزی ماوە (سیتی یەک یاری دواخراوی تری هەیە)، لویس دیاز و هاوڕێکانی هیچ چانسێکیان بۆ هەڵە کردن نییە. بردنەوەی سێ یاری و چاوەڕوانی کەوتنی دوو رکابەرەکەیان تاکە هیوای ئەوانە.
لیڤەرپوول لە مانگی ئایاردا خشتەیەکی سەختی هەیە، لەکاتێکدا روبەڕووی تۆتنهامی پلە پێنجەم و ئەستۆن ڤێلای چوارەم و وۆڵڤز دەبێتەوە. لە ئەگەری یەکسانبووندا جیاوازی گۆڵ سوودی بۆ ئەوان نییە.
خشتەی یارییەکانی ئارسیناڵ و سیتی و لیڤەرپوول بەم شێوەیەیە:
ئارسیناڵ:
| بۆرنمس | ئارسیناڵ |
| ئارسیناڵ | مانچێستەر یویانتد |
| ئیڤەرتن | ئارسیناڵ |
مانچێستەر سیتی:
| وۆڵڤز | مان سیتی |
| مان سیتی | فولهام |
| مان سیتی | تۆتنهام |
| ویستهام | مان سیتی |
لیڤەرپوول:
| تۆتنهام | لیڤەرپوول |
| لیڤەرپوول | ئاستۆن ڤیلا |
| وۆڵڤز | لیڤەرپوول |
تا ئێستا ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئینگلیزیدایە کە یەک خاڵ زیاترە لە تیپەکەی گواردیۆلا. لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
![]()
لیڤەرپوول بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ پێویستی بە چییە؟
بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ریزبەندییەکە، یاریزانانی یۆرگن کلۆپ دەبێت سێ یاریی داهاتوو ببەنە . بەم شێوەیە 84 خاڵ کۆ دەکەنەوە، پاشان پاڵەوانێتییەکە بەندە بە ئەنجامی دوو رکابەرەکەی ترەوە.
ئەگەر ریدز هەر 9 خاڵەکە بەدەست بهێنێت، ئەوا پێویستی بە ئارسیناڵ دەبێت بۆ ئەوەی لە سێ یارییەکەی دیکەدا دوو یاری بدۆڕێت و یاریەک بباتەوە، تاوەکوو خاڵەکانی ببنە 83 خاڵ. پێویستە بگوترێ، ئەگەر لیڤەرپوول لە خاڵەکاندا لەگەڵ تیپەکەی ئارتێتا یەکسان بێت، ئەوا سڵاح و هاوڕێکانی بەهۆی جیاوازی گۆڵەوە پاڵەوانێتییەکە لەدەست دەدەن.
جگە لەوەش مانچسێتەر سیتی نابێت تا کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە یەک یاری زیاتر بباتەوە (4 یاری تری ماوە) و دەبێت لانیکەم دوو شکستی هەبێت.
تەنانەت لیڤەرپوول ئەگەر لە کۆی ئەم 3 یارییە 2 یاری بباتەوە. لەم سیناریۆ گریمانەییەدا، ئارسیناڵ پێویستە هەموو یارییاکان بدۆڕێت و سیتی پێویستی بە تەنها یەک خاڵ دەبێت لە کۆی 12 خاڵی ئەگەری، تیپەکەی گواردیۆلا پێویستە یەک یەکسانبوون و سێ شکستی هەبێت.



