یاریگا –
وێسلی شنایدەر، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هۆڵەندی پێی وایە ئیریک تێن هاخ ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە ساتێکی خراپ متمانەی یاریزانەکانی لەدەستدا.
تێن هاخ پێش دەستپێکردنی وەرزی رابردوو پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی وەرگرت، بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە ڕەخنەی توندی لێدەگیرێت.
شنایدهر بۆ زهسهن گوتی، لەدوای بڕیارەکەی وەرزی ڕابردوو بهرامبهر ڕۆناڵدۆی لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخستەوە، یاریزانانی مانچستەر یونایتد بە متمانەوە سەیری تێن هاخ ناکەن.
شنایدەر پێی وایە، لهوانهیه هەڵوێستە توندەکەی تێن هاخ کاردانەوەی هەبووبێت، لە راستیدا ئەو هەڵەی کردووە بە رکابەریکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ، هەروەها رێزی زۆری لەدەستداوە، سەرکەوتوو نەبوو به مامهڵهكردن لهگهڵ دۆخهكه.
سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی تێن هاخ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، شنایدەر گوتی: بێگومان ئهو باش دهزانێت دەبێت بڕوات، چونكه متمانهی لای یاریزانان و هاندهرانیش نهماوه.