ئینگلتەراگرنگترین

ئێرلینگ هالاند هەڕەشە لە ئارسناڵ دەکات

چێژ له‌ ساته‌كانی لەگەڵ مان سیتی وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ، یاریزانی مانچێستەر سیتی، هاندەرانی تیپەکەی دڵنیا دەکاتەوە و هه‌ره‌شه‌ی له‌ یانه‌ی ئارسینا کرد، رایگه‌یاندن یانه‌كه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ست ده‌هێنیت

هالاند لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی گوتی،  هەندێک کێشەی جەستەییم هەبوو، به‌ڵام ئێستا باشم ئاماده‌م بۆ یارییه‌كانی یانه‌كه‌م.

هالاند گوتیشی، سیناریۆی ئێستای ركابه‌ریه‌كانی پرێمه‌رلیگ، هاوشێوەی وەرزی رابردووه‌، كه‌ له‌ قۆناخه‌كانی كۆتایید ركابه‌رییه‌كه‌  له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌م شێوه‌بوو، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ بۆته‌وه‌، به‌لام هانده‌ران دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بینه‌ پاڵه‌وان.

هالاند باسی له‌وه‌شكرد، ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ قورسه‌، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌مان خۆش بكه‌ین.

ئارسناڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووه‌، بە خاڵێک لە پێش مانچێستەر سیتیه‌، بەڵام سیتی یارییەکی كه‌متری ئه‌نجامداوه‌.

هالاند له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ 21 گۆڵی تۆماركردووه‌، پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه‌ و وه‌رزی رابردووش به‌ 36 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری خوله‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button