یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات هۆكاری بەردەوام بوونی لە ریزەكانی بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالێنسیای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی لالیگای ئیسپانیا.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی سێ گۆڵ و فێرمین لۆپێز گۆڵێك تۆمار كران.
VICTÒRIA! pic.twitter.com/JC3aYrKFmW
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) April 29, 2024
لە دوای یارییەكە چاڤی هێرناندێز گوتی:
ئێمە باش بووین، بەڵام چەند هەڵەیەك وایكرد بگەڕێینەوە دواوە، من لە ئاستی تیمەكەم رازیم.
داوام لە یاریزانەكان كرد ئارام بگرن بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە، یارییەكی باشمان ئەنجامدا، بە هەبوونی سێ هێرشبەر توانیمان بگەڕێینەوە.
دەربارەی داهاتووی لیڤاندۆڤسكی گوتی:
باسی داهاتووی هیچ كام لە یاریزانەكان ناكەم، بەڵام دڵخۆشم لەگەڵ رۆبێرت، ئەو نمونەیەكە بۆ شوێنكەوتووانی، كەسایەتیەكی بوێری هەیە.
دەربارەی هۆكاری بەردەوام بوونی لەگەڵ بارسێلۆنا، چاڤی گوتی:
من زۆر باشم، لە مانگی یەكدا هەستم بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ئەو شتانەی روودەدەن و بەرامبەر یانەكە كرد، بەڵام ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە، هەر لەبەر ئەو هۆكارەش قسەم لەگەڵ سەرۆك كرد.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی یازدە خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.