ئینگلتەراگرنگترین

هەلێکی زێڕین، بەڵام قورس، بە تین هاگ دەدرێتەوە!

Yariga App

یاریگا –

لە بەردەوامی ئەنجامە خراپەکانیدا ئێریک تین هاگ دەرفەتێکی پێدەدرێتەوە بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی کە هەڕەشەی دوورخستنەوەی لەسەر بوو.

مانچێستەر ئەم وەرزەیش نەیتوانی لە ئاستی خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا خۆی پیشان بدات. هەر زوو لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاواییان کرد و، لە پریمەرلیگیش نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێتە چوار یەکەمەکەی ریزبەندی. ئەوانە هەژانێک بوون بۆ پۆستەکەی تین هاگ لە دووەم وەرزی خۆیدا لە ئۆڵدترافۆرد.

سامی مۆکبێل نووسەر لە دەیلی مەیڵی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە “ئینیۆس” گروپی خاوەنپشکی 25% لە خاوەندارێتی یانەکە، جارێ داهاتووی راهێنەرە هۆڵەندیەکا نادەن تا دوای یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

جامەکە تاکە هیوای تین هاگە کە بە وشکەساڵی کۆتایی بە وەرزەکە نەهێنێت. بەڵام دەرفەتەکەی ئینیۆس ئاسان نییە و تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ راهێنەرەکەیان، بەوپێیەی رکابەرەکەیان لە یاریی کۆتایی مانچێستەر سیتی هەڵگری نازناوەکەیە. ساڵی پاریش هەر سیتیزنس بوو ئەوانی بێبەش کرد لە نازناوەکە.

25ی 5 وادەی رووبەڕوو بوونەوەکەیە لە یاریگای وێمبڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button