یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالێنسیا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی لالیگای ئیسپانیا.
بۆ ئەو یارییە چاڤی لە تواناكانی هەریەك لە فرێنكی دی یۆنگ ، ئالێكس بالدێ و گاڤی بێ بەش دەبێت.
A per la Jornada 33! ⚔️#BarçaValencia pic.twitter.com/Y0ACD7fgSR
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) April 29, 2024
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، جواو كانسێلۆ
هێڵی ناوەند: فێرمین ، كریستێنسن ، گوندۆگان
هێڵی هێرشبردن: لامین یامال، لیڤاندۆڤسكی ، فێران تۆرێس
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و ڤالێنسیاش بە 47 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت.