یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی ڤیتۆر رۆكی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەكەیەوە تووشی قەیرانێكی گەورە دەبێتەوە.
لە گواستنەوەكانی زستانەدا ڤیتۆر رۆكی لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ پاراناینسێ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكردووە، ئەو ئاستەنگەی كە رێگری لە بەردەوامبوونی رۆكی لەگەل بارسێلۆنا دەكات، یاسای یاری خاوێنە، چونكە یانەكە تەنیا بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستەكەی تۆمار كردووە.
راپۆرتەكان ئاماژەیان بە خواستی بارسێلۆنا كردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە خواستن بینێرێتە دەرەوەی یانەكە، تا دەرفەتی یاریكردنی بەردەوامی هەبێت و ئەزموون لە یاریگاكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە یانەكە.
🧐 La condición de Vitor Roque para plantearse una cesión
✍ @RogerTorello https://t.co/LAoroxplLs
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 29, 2024
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، رۆكی نایەوێت ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت و پێی وایە دەتوانێت زۆر شت پێشكەشی یانەكە بكات.
رۆكی هیوادارە لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەرەوە هەلی زیاتری یاریكردن وەربگرێت، پێش ئەوەی هیچ بڕیارێك دەربارەی داهاتووی بدات.
ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمارنەكردنی رۆكی لە لالیگای ئیسپانیا، ترسی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل بارسێلۆنا درووست دەكات، ئەگەر یانەكە نەتوانێت ناوی تۆمار بكات، ئەوا دەبێتە یاریزانێكی ئازاد.
🚨🎙️| Xavi: “Vitor Roque’s loan deal? We haven’t decided anything yet, we’ll see what’s best for each player.” #fcblive pic.twitter.com/4oDCp3ofTM
— BarçaTimes (@BarcaTimes) April 28, 2024
چاڤی هێرناندێز دەربارەی داهاتووی هێرشبەرە بەڕازیلیەكە گوتی:
لە كۆتایی وەرزدا بڕیار دەدەین كە چی باشە بۆ سەرجەم یاریزانەكان، بەڵام بۆ رۆكی ئاسان نییە لە بەڕازیلەوە راستەوخۆ بێت و خۆی بگونجێنێت، خۆ گونجاندن كاتی دەوێت، لە كۆتایی وەرزدا بڕیار دەدەین.
لەو كاتەوەی پەیوەندە بە یانە كەتەلۆنییەكەوە كردووە ڤیتۆر رۆكی تەنیا 310 خولەك بەشداری كردووە و لە كۆی 11 یاری تەنیا یەك یاری لە پێكهاتەی سەرەكیدا بووە.