ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کۆرتوا و ئالابا بانگهێشتی یاری بەرامبەر بایرن میونشن دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، هەموو یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن بانگهێشت کردووە.

دوایین مەشقی ریال پێش ئەوەی رووبەڕووی بایرن ببێتەوە، ئەمڕۆ لە ڤالدیباس ئەنجامدرا. رۆدریگۆ و فێرلاند مێندی بەبێ کێشە راهینانەکانیان کرد و روونە کە بە تەواوی ئامادە دەبن بۆ یارییەکە. ئەمڕۆ بەیانی بە کۆبوونەوەیەکی تاکتیکی و شیکاری ڤیدیۆیی یارییەکانی بایرن دەستیپێکرد، دواتر مەشق و راهێنانەکان رۆژانەیان ئەنجامدا.

هەروەها تیبۆ کۆرتوا لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا ئامادەبوو، بەڵام بۆ یارییەکە ئامادە نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا کارلۆ ئانچیلۆتی بانگهێشتی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکەدا بۆ میونشن گەشت بکات. تەنانەت دانی کارڤاخال کە بۆ ئەم یارییە سڕ کراوە ناوی لە لیستی بانگهێشت کراوەکان هەیە.

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان بۆ یاریی بەرامبەر بایرن میونشن

سێشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی کوردستان، ریال مەدرید لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا رووبەڕووی باڤارییەکان دەبێتەوە. یاریی گەڕانەوەی هەردوو یانە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button