ئیتاڵیا

رۆما بۆ شوێنگرەوەی لوکاکۆ هێرشبەرێکی پۆرتوگالی کردوەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

لە ئەگەری رۆیشتنی رۆمێلۆ لوکاکۆ لە گواستنەوەکانی هاویندا رۆما جێبهێڵێت، ئەوا بەڕێوەبەرانی یانە ئیتاڵییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ هێرشبەرەکەیان دا دەگەڕێن.

هاوینی رابردوو رۆمیلۆ لۆکاکۆ، دوای ئەوەی وەرزێک بە خواستن لەگەڵ ئینتەرمیلان بەسەر برد بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا دەستپێبکات بە خواستن پەیوەندی بە رۆماوە کرد. هێرشبەرە بەلجیکییەکە توانی لە رۆما لە سەردەمی مۆرینیۆ و دی رۆسیدا بگەڕێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی و باسترین ئاست پێشکەش بکات.

هاندەران و بەڕێوەبەرانی یانە ئیتاڵییەکە هیوادارن ئەم هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆما بکاتە هەمیشەیی و لانیکەم وەرزێکی تر لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت بمێنێتەوە. دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم یاریزانەش دەیەوێت لەم تیپەدا بمێنێتەوە و ئەم بەرژەوەندییە هاوبەشە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا رێگر بووە ئەم گرێبەستە ئەنجام بدرێت، چاوەڕوانییە داراییەکانی چێڵسییە بۆ فرۆشتنی لۆکاکۆ.

رافا سیلڤا، هێرشبەری پۆرتوگالی بێنفیکا

بەڵام ئەگەر بەڕێوبەرانی رۆما لە گواستنەوەی لوکاکۆ سەرکەوتوو نەبوون، ئەوا بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکە دەکەنەوە. رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت، جیانلۆکا سکاماکا هێرشبەری ئاتلانتا بژاردەی سەرەکی رۆمایە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن. بەڵام سەرکردەکانی یانە ئیتاڵییەکە چاودێری بژاردەیەکی دیکەش دەکەن.

رافا سیلڤا هێرشبەری پورتوگالی بێنفیکا کە دەتوانێت لە چەندین پۆستدا یاری بکات، یەکێکە لەو یاریزانانەی کە رۆما چاودێری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا لەم هاوینەدا کۆتایی دێت و دەتوانێت بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە تیپێکی ترەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button