ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی ریکۆردێکی نوێی لە MLS بە ناوی خۆیەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

لەم هەفتەیەی خولی تۆپی پێ ئەمریکادا، ئینتەر مەیامی و نیو ئینگلاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە، دواجاریش لەم یارییەدا ئینتەر مەیامی توانی بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

لەم یارییەدا لیۆنێل مێسی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی دوو گۆڵ و یەک ئەسیست بکات و رۆڵی سەرەکی لە بردنەوەی یانەکەی بگێڕێت.

لە دوای یارییەکەی دوێنێ پاڵەوانی جیهان توانی ریکۆردێکی نوێ بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. لیۆنێل مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی ئەمریکیدا کە توانی لە یەکەم 7 یاری لەم خولەدا بەشداری 16 گۆڵ بکات. لە حەوت یاری یەکەمی MLSدا، مێسی بە گۆڵ کردن و ئەسیستەوە بەشداری لە 16 گۆڵدا کردووە.

بێگومان پێشبینی ئەوە دەکرا کە ئەمە رووبدات چونکە لیۆنێل مێسی بەناوبانگترین و دیارترین یاریزانە کە تا ئێستا چووبێتە خولی ئەمریکی و دەتوانێت ریکۆردەکانی ئەم خولە هەموو بەناوی خۆیەوە بکات و ئامانجی ئینتەر مەیامی لەم وەرزەدا بردنەوەی نازناوی خولەکەیە، هێشتا ماوە بزانرێت ئایا مێسی دەتوانێت خەونی یانەکەی بەدی بهێنێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button