ئیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی ستایشی ئانچێلۆتی دەکات

یاریزانان بە چاو بەستراوی شوێن پێی دەکەون ...

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا لە لێدوانێکیدا ستایشی ئاستی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەریدی کرد.

ئانچیلۆتی وەرزێکی دیکەی سەرکەوتووی لەگەڵ ریال مەدرید وا کۆتایی پێدێنێت و هەنگاوێک لە بردنەوەی نازناوی لالیگا دوورە، هەروەها توانیویەتی تیپەکەی بباتە قۆناغی پێش کۆتایی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا و لە یاریی داهاتوویان دەبێت رووبەڕووی بایرن میونشن ببێتەوە.

لیڤاندۆڤسکی کە پێشتر لەگەڵ ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە لە بایرن میونشن ئەزموونی کار کردنی هەبووە و ئێستاش لەگەڵ بارسێلۆنا چەندین جار رووبەڕووی راهێنەرە کۆنەکەی بووەتەوە، سەبارەت بە ئانچیلۆتی بە رۆژنامەنووسانی گووت:

کارلۆ راهێنەرێکی زۆر بە ئەزموونە. ئەمە زۆر بەباشی لە ریال مەدرید بەدی دەکرێت، یاریزانەکان بە چاوبەستراوی بەدوایدا دەڕۆن. پیاوێکی گەورەیە هەمیشە زۆر هانی یاریزانەکانی دەدات. ئانچیلۆتی هەمیشە وای لێدەکردم هەست بە تایبەتمەندی بکەم نەک تەنها متمانە بەخۆبوون، بەڵکو هەستکردن بەوەی کە دەتوانم یەک دوو هەنگاوی دیکە لە ژیانی پیشەیی خۆمدا بەرەو پێش بچم.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشتر توانیبووی لەگەڵ مێرەنگی نازناوی لالیگا و جامی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، ئێستاش وەک راهێنەری ئەم تیپە چاوی لەوەیە جارێکی دیکە نازناوەکانی لالیگا و چامیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button