ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە واژۆکردنی یەکەم گرێبەستی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە نزیکە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە واژۆکردنی یەکەم گرێبەستی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان نزیک دەبێتەوە و گیدۆ رۆدریگێز دەبێتە یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی یانە کەتەلۆنییەکە.

تۆنی خوانمارتی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی کەتەلۆنی کە لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی کاردەکات، رایگەیاندووە بارسێلۆنا نزیکە گیدۆ رۆدریگێز ناوەڕاستکاری ریال بیتیس بە گرێبەستیکی ئازاد لەم هاوینە بباتە ریزەکانی.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، گیدۆ رۆدریگێز بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات و بەندێکیشی لە گرێبەستەکەی جێگیر دەکرێت، ئەگەر بیانەوێت بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەیان بۆ ساڵی سێیەم درێژ دەکەنەوە.

گیدۆ رۆدریگێز (30 ساڵان) لە ریال بیتیس یاریی دەکات و لە هێلی ناوەڕاست وەکو یاریزانی چەق یاریی دەکات، دوای ئۆنانا و کیمیچ بژاردەی سێێەمی بارسێلۆنا بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بەخۆڕاییە لەوانەیە بلاوگرانا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button