ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پەیامێک لە هاری کەینەوە بۆ ریال مەدرید: گۆڵتان لێ دەکەم

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت ‘ئەگەر هاوڕێیەکانم هاوکارم بن گۆڵیان لێ دەکەم’.

هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دەڵێت :’بێڵینگهام ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەڵام هیوادارم لەو دوو یارییە لە ئاستی خۆیدا نەبێت، هیوادارم بتوانم بەرامبەر ریال مەدرید گۆڵ بکەم، من دڵنیام و متمانەی تەواوم بەخۆم هەیە و لە دۆخێکی باشدام’.

کەین دەشڵێت :’ئەگەر هاوڕێیەکانم هاوکاریم بکەن کە بە درێژایی ئەم وەرزە لەگەڵمدان، ئەوا دەتوانم گۆڵ بکەم، ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە تەنیا سەرنجمان لەسەر یارییەکەی ریال مەدرید، پێویستە بە هەمان شێوەی دوو یارییەکەمان بەرامبەر ئارسێناڵ دەربکەوین و هەوڵ بدەین باشتریش بین، ریال مەدرید مێژووێکی گەورە و تیپێکی ناوازەی لە چامپیۆنزلیگ هەیە، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یارییەکەی سێشەممە دەکەم’.

رۆژی سێشەممە کاتژمێر 22:00 بایرن میونشن لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button