
یاریگا –
لیڤەرپوول شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپی دۆزییەوە لەگەڵ ئارنە سڵۆت، راهێنەری فاینۆردی هۆڵەندی گەیشتە رێککەوتن و ئاستهنهگان به‌رده‌م ئه‌م راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ رێدز ئاشكرا ده‌كرێت.
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئەو ئاله‌نگارییانه‌ی رووبەڕووی ئارنه سڵۆتی راهێنەری نوێی لیڤەرپوڵی ده‌بێته‌وه ئاشكرا ده‌كات.
کلۆپ لێدوانێك لەسەر هەواڵی په‌یوه‌ندی كردنی سڵۆت به لیڤه‌رپوول گوتی، ئەو باشترین شوێنگره‌وه‌ی من ده‌بێت له لیڤه‌رپوول .
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئاستەنگی سەخت و زۆر له بەردەم سڵۆت لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی لیڤەرپوڵدا هەیە، گرنگترینیان داهاتووی محەمەد سەڵاحە، بەتایبەت له خولی سعودی نزیک بۆته‌وه و گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیرانی 2025 كۆتایی دێت.
سڵۆت دەبێت دوای کۆتایی هاتنی ئه‌م وەرزه، چارەنووسی یاریزانه میسرییه‌كه یەکلایی بکاتەوە، ئایا دەمێنێتەوە یان دەڕوات، ئه‌مه‌ش بۆ لیڤەرپوڵ گرنگه چونكه سوودی دارایی دەبێت پێش ئەوەی بەخۆڕایی لەدەستی بدات، چونكه سەڵاح بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی لیڤەرپوول دادەنرێت،هه‌روه‌ها لە زۆربەی یارییەکاندا وەک یاریزانی سەرەکی یاریی كردووه، بۆیە بڕیارەکەی سلۆت گرنگ دەبێت.
ئاسته‌نگی دووەم داروین نونێز دەبێت، لیڤەرپوول بڕی 85 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رخانكرد، ئاستی ئه‌م یاریزانه وه‌ك پێویست نیه و هانده‌ران به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لێده‌گرن كه سوودی بۆ تیپەکە نەبووە، ده‌بێت سڵۆت بڕیار له رۆیشتن یان مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بدات پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ.
ئاسته‌نگی سێیەم گرێبەستی دوو یاریزانی بەرگری ڤێرجیل ڤان دایک و ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدە، ئەوان تەنها 12 مانگ له گرێبەستەکهیان ماوه، لیڤەرپوڵیش بیر لەوە ناکاتەوە دەستبەرداریان بێت، بەڵام ئەگەر گرێبه‌سته‌كانیان نوێ نەكه‌نه‌وه، لە مانگی حوزەیرانی 2025 بە خۆڕایی یانه‌كه جێده‌هێڵن، لیڤەرپوڵ پێویستی بە بەرگریکاری نوێ ده‌بێت لەگەڵ ئیبراهیما کۆناتی دوای ئەوەی جۆیل ماتیپ لەم وەرزەدا بەبێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی رۆیشت، له‌وانه‌یه ئه‌مه گرفت بۆ سڵۆت دروست بكات.
ئاسته‌نگی چوارەمیش هێڵی ناوەڕاستی یانه‌كه‌یه، ئایا سڵۆت پێویستی بە گرێبەستی نوێ هەیە؟ بەتایبەتی کە کلۆپ دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەلێکسیس مەکئەلیستەر، شانبەشانی واتارو ئیندۆ، له ناوه‌راست هه‌بوو، به‌ڵام دیارنیه ئه‌م یاریزانانه له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌گونجێن یان ده‌بێت گۆرانكاری بكرێت، هێلی ناوه‌راستیش به هه‌ستیار ترین شوێنی یاریكردنی هه‌ر تیپێك داده‌نرێت.
رۆژنامه‌كه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گۆرانكاری زۆر له یانه‌ی لیڤه‌رپوول ره‌نگه به‌ره‌و تونێلێكی تاریكی ببات و به ئاسانی كێشه‌كانی لیڤه‌رپوول چاره‌سه‌رنه‌كرێت.